سه‌رۆكى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شەش كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه و دانیشتنه‌كه‌ش به كراوه‌یی بۆ سبه‌ینێ، هێلرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە په‌رله‌مانى عێراق، ڕایگه‌یاند "محه‌مه‌د عه‌لى زه‌ینی، سه‌رۆكى کاتی پەرلەمان، له‌دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندوه، كه شەش كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌یه".
هاوکات بڕیاریشیداوە دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه بهێڵرێته‌وه.
بەگوێرەی زانیاریەکان، هه‌ریه‌ك له ئوسامه نوجه‌یفی، محه‌ممه‌د حه‌لپووسی، محه‌ممه‌د تمێم، ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عى، ڕەشید ئەلعەزاوی له‌گه‌ڵ ئەحمەد جبوری كاندیدن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.