ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی كۆماری توركیا لە بەرامبەر گەمارۆ ئابورییەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە پێشنیار دەکات لە تورکیا بازرگانی بە دراوی لیرە ئەنجام بدرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە میانەی بەشداریکردنی شه‌شه‌مین لووتكه‌ی سه‌رۆك ده‌وڵه‌تانی كۆنسه‌ی تورك ڕایگەیاند، ئاسیای ناوەڕاست جوگرافیایه‌كه كه خاوه‌نی نزیكه‌ی ٧٠ ملیۆن دانیشتوانه، توانای وه‌به‌رهێنانیان به‌رزه، خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی پێگه‌یشتووی به‌رزه و داهاتی نیشتمانیی ده‌گاته ٣٥٠ ملیار دۆلار، به‌ڵام ده‌بینین جیهانی توركی به‌هه‌مان قورسایی جوگرافی و دیمۆگرافی، نه‌یتوانیوه ئه‌و توانا ئابوورییه نیشان بدات.
وتیشی، لە پێناو به‌ره‌وپێشبردنی تواناكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانیدا پێویستە بە دراوی لیرە بازرگانی ئەنجام بدرێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند، وابه‌سته‌بوونی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی به دۆلاره‌وه ئیدی وه‌ك به‌ربه‌ستێكی لێهاتووه له‌به‌رده‌مماندا، ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا پێشبینی ده‌كه‌ین تواناكانمان له‌سه‌ر دراوی خۆماڵی چڕبكه‌ینه‌وه.
لە مانگی ڕابردوودا بەهۆی دۆسیەی قەشە برونسۆن پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن تێکچوو، بەتایبەت دواى ئەوەى ئەمریکا سزاى بەسەر دوو وەزیرى تورکیادا سەپاند و گومرگى بۆ سەر ئەلەمنیۆم و پۆڵاى تورکى بۆ دوو هێند بەرزکردەوە.