بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئەیلول، کۆبوونەوەی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە دوێنێ دانیشتنەکە بۆ ئەمڕۆ هەڵگیرا.
رۆژی دووشەممە یهكهمین دانیشتنی پهرلهمانی نوێی عێراق بەڕێوەچوو، لەو دانیشتنەدا ئهندامانی خولی نوێی پەرلەمان تەنها سوێندی یاساییان خوارد و هیچ پرسێكی تر یهكلایی نهكرایهوهو دانیشتنەکەش بۆ کاتژمێر 11:00ی ئەمرۆ سێشەممە دواخرا.
جێی ئاماژەیە لە یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق کە دوینی بەروەچوو، دوای وتاری سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرپەرشتیکردنی دانیشتنەکە ڕادەستی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولەکە کرا، دواتر پەرلەمانتاران بە پێی دەستور سوێندی یاساییان خوارد.
لەدوای سوێند خواردنەکەش پەرلەمانتارانی هاوپەیمانیی فەتح، دەوڵەتی یاسا وپەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی دانیشتنی پەرلەمانیان بەجێهێشت و محەممەد عەلی زەینی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێرێک دواخست.
بەپێی زانیارییەکان
بەگوێرەی زانیاریەکان، ههریهك له ئوسامه نوجهیفی، محهممهد حهلپووسی، محهممهد تمێم، تهڵاڵ زهوبهعى، ڕەشید ئەلعەزاوی لهگهڵ ئەحمەد جبوری كاندیدن بۆ وهرگرتنى پۆستى سهرۆكى پهرلهمان، لە دانیشتنەکەی ئەمرۆشدا چارەنووسی ئەو پۆستا یەکلایی دەکریتەوە.
هاوکات هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنان لە کۆنفرانسێکدا لە بینای پەرلەمان ڕایگەیاند، بە ١٨٠ پەرلەمانتارەوە ئێمە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانین و مافی ئەوەمان هەیە حکومەتى نوێی عێراق پێکبهێنین.
ئەمەش لە دواى ئەوە هات هاوپەیمانی چاکسازی و بنیادنان لەلایەن سەرۆکى یەکەم دانیشتنى پەرلەمانەوە وەک گەورەترین فراکسیۆن تۆمارکرا و دواتریش دانیشتنەکەى پەرلەمان بۆ ماوەى کاتژمێرێک دواخرا بۆ ئەوەى ڕای دادگای فیدراڵی لەسەر چۆنیەتی دیاریکردنى گەورەترین فراکسیۆن.