ئهمڕۆ سێشهممه 4ی ئهیلولی 2018، ئهنجومهنی
نوێنهرانی عیراق به ئامادهبوونی 100 پهرلهمانتار كۆبوونهوهی خۆی دهستپێكرد
و دواتریش کۆبوونەوەکە بۆ 15ی مانگ دواخرا.
بەپێی دەستووری عێراق، دەبێت لە یەکەم
دانیشتنی خوولی نوێی پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی هەڵببژێردرێن، بەڵام
تاوەکو ئێستا لایەنەکان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان رێکنەکەوتوون و بەو هۆیەشەوە
کۆبوونەوەکە دواخرا.
هەروەها لە دانیشتینی ئەمڕۆدا ڕێژەی یاسایی
بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان تەواونەکرا ئەوەش هۆکاری یاسایی دواخستنی کۆبوونەوەی
پەرلەمانی عێراق بوو، لە ئێستاشدا لایەنەکان 11 ڕۆژیان لەبەردەستدایە بۆ
کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان.