ئە م چەند خۆراکە بۆ گورچیلەکان بەسوودن
گورچیلەکان بە ئۆرگانێکی بنەڕەتی و سەرکی جەستە دادەنرێن گرنگیدان بە تەندرووستی گورچیلەکان پەیووەستە بە گرنگیدان بەهەموو جەستەوە. بۆیە ئەگەر دەتەوێت گرنگی بە تەندرووستی گورچیلەکانت بدەیت ئەوا هەوڵ بدە ئەم چەند خۆراکە بخۆی.
ـ بیبەری سوور: بیبەری سوور بەیەکێک لەخواردنە بەسوودەکان دادەنرێت بۆگورچیلە چونکە رێژەی پۆتاسیۆمی کەمە، پۆتاسیۆم لەناو خوێندا کاردەکاتە سەر گرانی کاری گورچیلەکان. بیبەری سوور هەروەها دژەئۆکسانە وڤیتامینC، و B6 لەپێکهاتەیدا هەیە وە ماددەی خۆراکییەکانی وەک فۆلک ئەسید و ڕیشاڵی تێدایە.
ـ کەلەرم: کەلەرم پۆتاسیۆمی تێدا نییە ئەمەش وادەکات زۆر بەسوود بێت بۆ گورچیلەکان و جگەر هەروەها دژی نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەیە.
ـ سیر: خواردنی سیر یارمەتی تەندرووستی گورچیلە دەدات چونکە دەبێتە هۆی لابردی سۆدیۆمی لەڕادە بەدەری جەستە.
ـ قەڕنابیت: یەکێکی کە لەخواردنە بەسوودەکان بۆ گورچیلەکان، قەڕنابیتە کە دەوڵەمەندە بە فۆلیک ئەسید و ڕیشاڵ هەروەها یارمەتی پاکردنەوەو بەهێزبوونی گورچیلە دەدات.
ـ سپێناخ: سپێناخ سەرەچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین A یە یارمەتی تەندرووستی شانەکانی لەش دەدات هەروەها یارمەتی ئاسان ڕۆشتنی میزەڕۆ دەدات.
سەرچاوە: Good life
وە: هە ف
PM:10:50:04/09/2018