نەوەی نوێ: توانای چارەسەری کێشەکانی بەسرەی هەیە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ پشتیگیری خۆپیشاندانەکانی خەڵکی بەسرا دەکات و دەڵێت" نەوەی نوی توانای چارەسەری کێشەکانی بەسرەی هەیە".

لە راگەیەندراوێکدا لەسەر خۆپیشاندانەکانی بەسرە، نەوەی نوێ بەكارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران ئیدانە دەکات.

نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێكەدا  دەڵێت "بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری دۆخی شڵەژاوی بەسرە و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان دەكەین”.

لە كۆتاییشدا نەوەی نوێ جەختی لەوە دەکاتەوە، کە توانای چارەسەركردنی كێشەكانی بەسرەی هەیە، لەڕێی دانانی پلانێك بۆ ژێرخانی ئابووری و كاركردن لەسەر چارەسەری كێشەی ئاو و ڕیشەكێشكردنی قەیرانەكە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرتاسەری عێراق بەرێژەی جیاجیا هاوڵاتیان بەدەست کەمی و نەبوونی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنێت بە پارێزگاکانی هەرێمیشەوە.



PM:10:22:05/09/2018