هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت

هونەرمەندی ناسراوی کورد "عومەر دڵپاک"  توشی نەخۆشی سێرپەنجە بووەو لە زاری خۆیەوە باس لە چیرۆکی تووشبوون و چۆنیەتی چارەسەکردنی بەشێرپەنجە  دەکات.

عومەر دڵپاک ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە دەناڵێنێت وەک خۆی باسی دەکات، سێ ساڵ و سێ مانگ لە نەخۆشخانەی هیوا چارەسەری شێرپەنجەی وەرگرتووە و، هەموو مانگێکیش دەرزییەکی هەبووە، ٣٩ دەرزی و ٣٩ پاکەت حەبی وەرگرتووە، هەروەها ٣٦ ڕۆژ جەلسەی تیشکیان بۆ کردووە، لەدوای تیشکەکە بە دوو مانگ بەکارهێنانی دەرمان ڕیخۆڵەکانی چاکبووەتەوە."

عومەر دڵپاک لەبارەی ڕوبەڕووبونەوەی نەخۆش بۆ شێرپەنجە بۆ ئێن ئژاڕ تی ئاماژەی بەوە کردووە،" هەمیشە وتوومە ئەمڕۆ باشم، بەیانی دەبێت باشتربم، وتوومە دەبێت بەرەنگاری ئەم نەخۆشییە ببمەوە و چاکببمەوە، هەربۆیە ساڵێک و هەشت مانگە دەرمان بەکارناهێنم و چاکبوومەتەوە، تەنیا چوار مانگ جارێک پشکنینی خوێن دەکەم، بۆیە داوا لە نەخۆشەکان دەکەم ئەوەندەی پشت بەدەرمان دەبەستن دووئەوەندە پشت بەخۆیان ببەستن و ئیرادەیان هەبێت کە چاکدەبنەوە."

عومەر تۆفیق عەبدوڵا، ناسراو بە "عومەر دڵپاک" لە ساڵی ١٩٤٥ لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٠ بووە بە ئەندامی تیپی نواندنی سلێمانی، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و بەشداری چەندین کاری شانۆیی و دراما و بەرهەمی هونەری کردووە.




PM:12:31:06/09/2018