ڤیدیۆ:ئەڵمانیاو فەرەنسا یەکسانبوون


لە یەکەم یاری پاڵەوانێتی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە گروپی یەکەم لە ئاستی یەکەم، لە وڵاتی ئەڵمانیاو لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا، ئەڵمانیاو فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٨ بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا هەردوو هەڵبژاردە لە گۆڵکردن سەرکەوتو نەبون و یاریەکەیان بە یەکسانی وبە بێ گۆڵ بە کۆتا هێنا.
هەردوو هەڵبژاردە بە درێژایی ٩٠ خولەکی یاریەکە هەوڵی گۆڵکردنیاندا، بەڵام نەیانتوانی بگەن بە گۆڵی یەکتری و یەکەم یاری خۆیان لە پاڵەوانێتیە نوێیەکەی ئەوروپا بە بێ گۆڵ کۆتایی پێهێنا.
خولی نەتەوەکانی ئەوروپا پاڵەوانێتیەکی نوێیەی و بە بەشداری ٥٥ هەڵبژاردەکەی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت و لە رۆژی یارییەکانی فیفا یارییەکانی بەڕێوە دەچێت.





AM:12:09:07/09/2018