کۆبوونەوەی لوتکە بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ کۆبونەوەى لوتکەى سێ قۆڵی ڕوسیا و تورکیا و ئێران لە تاران بەڕێوەدەچێت  بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا و هێرشە چاوەڕوانکراوەى حکومەتى سوریا بۆسەر ئیدلیب.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەرۆکى هەریەک لە وڵاتانى ئێران و تورکیا و روسیا لە کۆبونەوەکەیاندا تاوتوێی ئەو هەوڵانە دەکەن کە لە چوارچێوەی میکانیزمی کۆبونەوەى ئاستانە و پرۆسەی سیاسییدا بۆ چارەسەرى ناکۆکییەکانى دۆخی سوریا دراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو هەر لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ئەو پێشهاتانە دەکرێت کە لە کۆبونەوەکەى مانگی نیسانى ڕابردوى ئەستەنبوڵ تاوتوێکرابوو، هەروەها ئەو هەنگاوانە دیاریدەکرێت کە پێویستە لە داهاتوودا بگیرێنەبەر.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا باسی لەوەشکردوە، لە کۆبوونەوە دووقۆڵی و سێقۆڵییەکانی ئەردۆغان لەگەڵ هاوتاکانیدا، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەریەک لە ئێران و روسیا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێدەکرێن.



PM:12:32:07/09/2018