خۆپیشاندەرانی بەسرە دەیانەوێت باڵوێزخانەی ئەمەریکا بسووتێنن

خۆپیشاندەرانی لە بەسرە بەردەوامەو وەرچەرخانی گرنگ لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ روویداو خۆپیشاندەران قونسڵی ئێرانیان سووتان و ئێستا خەریکن نزیک دەبنەوە لە قونسڵی ئەمەریکا، بەلآم هێزە عێراقییەکان بەریان لە خۆپیشاندەران گرتووە.

میدیا عیراقییەکان باس لەوە دەکەن دوای سووتانی قونسلەکەیان لە بەسرە، ئەو ولآتە داوا لە هاولآتیانی ولآتەکەی دەکات بەزووترین کات، ئەو پارێزگایە جێبهێڵن.

خۆپیشاندان لەشارەکە درێژەی هەیەو لە هەولدان بگەنە قونسڵخانەی ئەمەریکا و سووتانی قونسڵخانەکە هاوشێوەی قونسڵخانەی ئێران، بەلآم هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا بەریان لە خۆپیشاندەران گرتووە.




PM:08:14:07/09/2018