میدیا عێراقییەکان باس لە لادانی رێرەوی خۆپیشاندانەکانی بەسرە دەکەن

میدیا عێراقیەکان باس لەلادانی رێڕەوی ئاسایی و ئاشتیانەی خۆپیشاندانەکان دەکەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی چەند کارێک لە شارەکە ئەنجامدراوە کە دەچێتە خانەی " ئاژاوە گێڕیەوە".

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن کە قوتابخانەیەکی ئەهلی و نەخۆشخانەیەک ئەمشەو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون.

ئەوە لە کاتێکدا تەیاری حیکمە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دەستی تێکدەر تێکەڵی خۆپیشاندانەکان بووەو لەلاڕێی ئاشتی و ئاسایی خۆیان دەرکردووە.

یەکێتی پاریزەرانی بەسرە داوای لە ئەندامانی کرد لە خۆپیشاندانەکان بکشێننەوە لە بەر لەڕێ لابردنی خۆپیشاندەران.

هەر ئەمڕۆ قونسڵخانەی ئێران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا، هەروەها هەوڵدرا قونسڵخانەی ئەمەریکاش بسوتێنرێت، بەلآم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێیان لێگیرا.

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی قوربانی خۆپیشاندەران لە بەرزبوونەوەدایەو ئەمڕۆ دوو خۆپیشاندەری تر شەهیدبوون و بەدەیانی تر بریندار بوون.




PM:11:15:07/09/2018