بەحرەین داوا لە هاولآتیانی ولآتەکەی دەکات عێراق جێبهێڵن

حکومەتی بەحرەین داوایەکی بەپەلەی لە هاولآتیانی ولآتەکەی دەکات کە لە عێراق نیشتەجێن، بەپەلە ئەو ولآتە جێبهێڵن.

هەر ئەمرۆ دوای سوتان قونسڵی ئێران لە شاری بەسرە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، حکومەتی ئەو ولآتە داوای لە هاولآتیانی کرد شاری بەسرە جێبهێڵین.

خۆپیشاندانەکانی بەسرە رۆژ بەرۆژ مەترسیدارتر دەبێت و مەترسی لەدەستدانی کۆنترۆڵی شارەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەگەرێکی لە پێشە.

هەر ئەمشەو حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری سوات کە هیزێکی تایبەتە ناردە ئەو شارە بۆ کۆنترٶڵکردنی خۆپیشاندانەکان.
 

PM:11:52:07/09/2018