رەسول نادری، ھونەرمەندی میللی کورد، بەھۆی نەخۆشییەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە 8/9/2018، بەرھەم شەمامی، گۆرانیبێژی میللی، ھەواڵی کۆچی دوایی ئەو ھونەرمەندەی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە.
رەسول نادری، چەند مانگێکە بەھۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، لەوێ چەندین ھونەرمەند و کەسایەتی دیاری کورد سەردانیان کردووە.
نادری، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، شارەزاییەکی باشی لە ھونەری میللی و بە تایبەتی ڕێکخستنی بەندی کوردیدا ھەبووە، ساڵانێکی زۆر لە نێو بواری ھونەرییدا کاری کردووە، بەڵام چەند ساڵێکە بەھۆی نەخۆشییەوە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە.