کەمێک لەمەوبەر بارەگاكانی دیموكراتی کوردستان لە کۆیە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تۆپباران کرا و تا ئێستاش تۆپبارانەکە بەردەوامە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە تاوەکوو ئێستا بارەگای سکرتاریەتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە چوار مووشەک کراوەتە ئامانج و هێشتا تۆپباران بەردەوامە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دەوروبەری سکرتاریەتی حدکا، کەمپێکی گەورەی پێشمەرگە و کەسوکاری پێشمەرگەکانی حدکا بە ناوی (ئازادی دوو) هەیە و ئێستا لە ترسی تۆپباران، خەڵکی کەمپەکە ئەوێ جێدەهێڵن.
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان بەهۆی تۆپبارانەکەوە شەهید و بریندار هەیە بەڵام تا ئێستا ژمارەی شەهید و برینداران ئاشکرا نەکراوە.