تا ئێستا لە نێو حیزبەکانی باشوری کوردستاندا
تەنها یەکێتی و گۆڕان ڕاگەیەندراویان بڵاوکردووەتەوە و یەکێتی دەڵێت ئاگادار
نەبوون و مایەی ناڕەزایەتییە و گۆڕانیش بە کۆمەڵکوژی ناوی دەبات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیدا هاتووە "ئه‌م بۆردومانكردنه‌ش، دوورونزیك، سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتی نه‌ك ئاگادارنه‌كراوه، به‌ڵكو مایه‌ی ناڕه‌زایی یه‌كێتیشه، كه زیاتر له
(35) ساڵه، هه‌وڵمانداوه، روداوی چاوه‌ڕوانه‌كراو، نه به‌رامبه‌ر میوانداری و
نه به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری یاسا، روونه‌دات".
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت:
"سه‌ره‌خۆشیی له‌كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هیوای زوو چاره‌سه‌ری
برینداره‌كانیش ده‌خوازین".
ڕاشیگەیاندووە"یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان، له‌ساڵانی رابوردودا، سیاسه‌تی رۆشن بووه كه هه‌موو چه‌شنه چالاكییه‌كی
عه‌سكه‌ری، كه له‌باشوری كوردستانه‌وه و له‌په‌نای سه‌روه‌ری یاسا و ئاسایشی هه‌رێمه‌وه،
پێشێلكردنی هه‌موو ئه‌و په‌یامانه‌یه، كه به‌راشكاویی، به‌لایه‌نه كوردستانیه‌كانمان
گه‌یاندووه".
هەروەها فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی
کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕووداوەکە بە کۆمەڵکوژی ناودەبات و
ڕایدەگەیەنێت "ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی
پەلاماریی دەوڵەتی ئێران دەکەین بۆ سەر حزبی دیموکرات و، بە کۆمەڵکوژیی و
پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدەین. بۆیە بەپێویستی دەزانین و
داوادەکەین حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگی بەرانبەر ئەو کارەساتە بشکێنیت
و, بەرەسمی داوادەکەین کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدەین بۆ هەڵویستی جدی و
یاسایی لەسەر ئەم پەلاماردانە."
ڕاشیگەیاندووەوەک فراکسیۆنی گۆران وێرای هاوخەمی بۆ حزبی دیموکرات و
کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبونەوەی بریندارەکان, پاڵپشتی خۆمان بۆ خەباتی
دیموکراتییانە و چارەسەر ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران دەردەبرین.