نوێنەری هەرێم
لە ئێران لەبارەی هێرشەکانی سەر کۆیە دەڵێت پێشتر تاران ئاگەداری کردوینەتەوە لە جموجۆڵەکانی حزبی دیموکرات.
نازم دەباخ نوینەری
حکومەتی هەرێم لە ئێران بە ئاژانسی فەرمی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە پێشتر هەردوو
حکومەتی هەرێم و ئێران ڕێککەوتنیان هەبووە لەبارەی مانەوەی هێزەکانی حزبی دیموکرات
لە خاکی هەرێم.
دەباخ ئاشکرایکردووە
لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئێران ئاگاداریکردونەتەوە لەو هەنگاوانەی کە حزبی دیموکرات
گرتویەتیە بەر بۆ دژایەتی کردنیان.
نوێنەرەکەی
حکومەتی هەرێم وتوشیەتی حزبی دیموکرات لەماوەی رابردوودا چەندین چالاکیی لە خاکی ئێران
و لە ناوچەکانی سەر بە مەریوان ئەنجامداوە و ئەوەش ناڕەزایەتی حکومەتی ئەو وڵاتەی
بەدوای خۆیدا هێناوە.