ناسنامەی بەشێک لەشەهیدەکانى ئەمڕۆی بۆردومانى بارەگاکانى حزبى دیموکرات لە کۆیە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئەیلول، کۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەک و چەکی جۆراو جۆر هێرشی کردە سەر بارەگاکانی هەردوو حزبی دیموکرات لە کۆیە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگەی ئەو حزبە شەهید و بریندار کران.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە تا ئێستا لە تۆپبارانەکەدا 14 پێشمەرگە شەهیدبوون و  زیاتر 30 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون، کە لەنێویاندا خالیدی عەزیزی، سکرتێری پێشووی حدک و هەروەها مستەفا، مەولودی سکرتێری ئێستای حدک هەن. 

ناسنامەی 
ئەو 14 پێشمەرگەیەی، کە لە بۆردومانەکەى ئەمڕۆى بارەگاکانى حزبى دیموکرات و کەمپى ئاوارەکاندا لە کۆیە شەهید کران:

١-سوهەیلە قادرى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى

٢-برایم زێوەیى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى

٣-نەسرین حەداد  ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى

٤-هاشم عەزیزى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى

٥-کەریم مەهدەوى  ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى

٦-ڕەحمان پیرۆتى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى

٧-مام شێرکۆ ڕەسڵ زادە

٨-عوسمان عوسمانى

٩-جەمال ئەکبەرى

١٠-مەنسور مەهابادى

١١-یاسر

١٢-فاروق حسێن

١٣-موختار قادر پوور

١٤-نەناسراوێک


PM:08:13:08/09/2018