ئەوکەسانەی زوو ماندو و شەکەت دەبن با گرنگی بەخواردنی ئەم خۆراکانە بدەن


لەش بەپێی ئەو خۆراکەی پێی دەدرێت توانای دەبێ هەندێک لەجۆری خۆراکەکان هەن وزەیەکی باش دەبەخشن بەلەش وات لێدەکەن کە درەنگ ماندووی بیت هەندێک جار زۆر خواردن هیچ سوودێکی نابێ بۆ لەش جگە لەوەی  وزەیەکی زۆر دەسووتێنێت بۆ بەڕێوەبردنی کرداری هەرس بۆیە جۆری خۆراک زۆر بەسوودە .
 هەروەها چەندین جۆری خۆراک هەن وزەیەکی زۆریان تێدایەو کرداری هەرسیش ماندوو ناکەن ئەمەش وادەکات دووربی لە ماندوو بوون و بێتاقەتی.


ـ میووەو سەوزە:  خواردنی فرێشی سەوزەو میوە ڕێژەیکی باش مادەی خۆراکی دەبەخشێت بەلەش یارمەتی تەندرووست ڕاگرتنی لەش دەدەن.

ـ پرۆتینی ئاژەڵی: پرۆتینی ئاژەڵی وەک گۆشتی سوور ، سنگی مریشک، ماسی ، ئەم جۆرە خواردنانە ڕێژەیەکی باش ئۆمیگا ۳ و چەری سوودبەخشیان تێدایە دەبنە هۆی ئەوەی وزەیەکی باش بەلەش ببەخشن.

ـ  تۆوی چەرەسات: تۆوی چەرەسات بە باشترین جۆری خۆراک دادەنرێن بۆ ئەوکەسانەی خێرا شەکەت و ماندوو دەبن هەروەها  ڕیژەیەکی باش ماددەی خۆراکی ووزە بە لەش دەبەخشن.

ـ ئاو: خواردنەوەی ئاو سەرەکیترین شتە بۆ بەڕێوەبردنی کردارەکانی لەش ئاو هەرچەندە هیچ وزەیەکی تێدا نییە بەڵام یارمەتی پرۆسەی بەرهەمهێنانی وزە دەدات .

ـ  ڤیتامینەکان:  ئەگەر نەتوانی خواردنی تەندرووستت دەست بکەێت ئەوا واباشترە دەست بکەی بەخواردنی ڤیتامینەکان، بەڵام پێویستە دڵنیاببیت لەوەی چ ڤیتامینێک لەلەشتدا کەمە بەپێی ئامۆژگاری دکتۆر بیخۆیت.

ـ مۆز:  لێکۆڵینەوەیک ئەوەی ئاشکرا کردووە ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن، یاخود ڕۆژانە زۆر ماندوو دەبن واباشترە مۆز بخۆن چونکە سەرچاوەیەکی باشی وزەیە.

ـ شۆڤان: شۆڤان زۆر پێویستە بۆ دەستکەووتنی وزە و هەروەها بەسوودە بۆ ئەوکەسانەش  شەکرەیان هەیە.

ـ ماش: ماش ڕێژەیکی باش ڕیشاڵ ، چەوری تەندرووست و وزەی تێدایە بەپێی لێکۆڵینەوەیک  ئەوە خراوەتە ڕوو ئەوکەسانەی وەرزش دەکەن واباشترە ڕۆژانە ماش بخۆن چونکە شەکەتی ناهێڵێ.

سەرچاوە: health line

وە: هە- ف



PM:11:14:08/09/2018