پادشای بەریتانیا پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕی جیهانی سێهەم دەکات

پادشای بەریتانیا خاتوونە ئەلیزابیسی دووەم پێشبینی دەکات جەنگی جیهانی سێهەم سەرهەڵبدات، ئەم پێشبینییەش لە میانەی وتارێکی نهێنیدا وتوویەتی کە رۆژنامەی " ئیندپێندتی " بەریتانی ئاشکرای کردووە.

لە وتارەکەیدا ئەلیزبیسی دووەم وتوویەتی" هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەکردووە کە رووداوێکی وەها مەترسیدار رووبدات، سەرباری ئەوەی ترس باڵ بەسەر هەموواندا دەکێشێت، بەڵام هەروەک چۆن هەندێک خەسڵەت و سیفەتەی گەلەکەمان یارمەتی بەریتانیای دا کە بەهێزتربێت، ئەمجارەش دڵنیام بە‌هێزتردەبێت".

پادشای بەریتانیا وتوویەتی" هەمووان دەزانن ئەمجارە شەڕی هەڵگیرسێت، شەڕی کلاشنکوف و فڕۆکە نابێت، بەڵکو هێزی وێرانکاری تەکنەلۆژیا دەوردەبینێت".
خاتوونی پادشای بەریتانیا لە وتەکەیدا باس لە وەڵامدانەی هێرشی رووسیا دەکات و داوا لە خەڵکی بەریتانیا دەکات بەرامبەر ئەو هێرشانە یەکگرتوو بن.

ئەم وتارە لە سەرەتادا لە ساڵی ١٩٨٣ لە سەردەمی شەڕی ساردا نووسراوە کە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، بەڵام ناوبەناو دەستکاری دەکرێت و دادەڕێژرێتەوە.



AM:11:27:09/09/2018