زۆربەی ھاوسەرەکان لە سەرەتای
ژیانی ھاوسەرێتیدا خۆشەویستییەکی بەھێزیان ھەیە بەڵام بەتێپەڕبوونی کات هەندێک جار
خۆشەویستییەکە کەم دەربێتەوە بۆیە شارەزایان ئامۆژگاری هاوسەران دەکەن کە ئەم پێنج
هەنگاوە بگرنە بەر.
یەکەم: دڵنیابە کە بۆچوونتان لێک
نزیکە ئەمە گرنگترین ھۆکارە وابکات خۆشەویستی بەردەوام بێت و پەیوەندییەکە بۆ
ماوەیەکی درێژ بمێنێتەوە.
دووەمبۆ بەستنی پەیوەندییەکی بەھێز
دەبێت وایلێبکەیت ھەست بکات دەتوانێت ھەموو شتێکت پێ بڵێت.
سێیەم: کلیلی تێگەیشتن ئەوەیە خۆشەویستی بەھەمان ئەو
شێوازە وەربگریت کە ئارەزووی دەکەیت پیشانی بدەیت.
چوارەم: ھەمیشە ڕامەکە بەدوای
ھاوسەرەکەتدا، نابێت لەناکاودا ھەوڵبدەیت لە گشت لایەنێکەوە ھاوسەرەکەت زۆر جددی
بێت لەگەڵتدا، کاتی بەرێ تاوەک ڕادێت لەسەر پەیوەندییەکە.
پێنجەم: گەورەترین ڕاستی دەربارەی
پەیوەندییەکان ئەوەیە ناتوانێت ھەموو شێک بێت، پەیوەندی خۆشەویستی و ھاوسەرگیری
بەشێکە لە ژیان نەک ھەموو ژیان، تۆش دەبێت ژیانێکی خۆتت ھەبێت لەڕووی کۆمەڵایەتی و
پیشەییەوە.