کەمێک پێش ئێستا ژمارەیەک دوکاندار لە دژی ڕووخانی دوکانەکانیان لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە لەبەردەم تێرمینالی شاره‌زوور دەستیان کرد بە خۆپیشاندان.
خۆپیشاندەران لە ئێستادا شه‌قامی به‌رده‌م تێرمینالی شاره‌زوور-یان گرتووەو دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە بریارێکی شارەوانی سلێمانی ژمارەیەک دوکان لە تێرمیناڵی شارەزوور لە شاری سلێمانی ڕوخێنران.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، له‌ئێستا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌رگری شارستانیی و چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ رژاونەتە سەر شەقامەکە بۆ ڕێگریكردن له ئه‌گه‌ری هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو کە بەهۆی خۆپیشاندانەکەوە رووبدات.