ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سوید راگەیەندرا

دوێنێ یەکشەممە ٩ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمان و پارێزگاکان و شارەوانییەکانی سوید ئەنجامدران و ٨٤ ٪ی هاوڵاتیانی سوید چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، پارتی دیموکراتەکانی سوید (واتە رەگەزپەرستەکان) زۆرترین رێژەی دەنگەکانیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

لە کاتژمێر ٨ی بەیانی دوێنێ یەکشەممە  هەڵبژاردنی  پەرلەمان و پارێزگاکان و شارەوانییەکانی سوید بەڕێوەچوو، تەنها دوای پێنج کاتژمێر لە بەرێوەچوونی پڕۆسەکە 
 ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانەکە کە بریتییە لە نزیکەی سەدا ٩٨ دەنگەکان  بڵاوکرایەوە، و ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:


١/ پارتی دیموکراتەکانی سوید (واتە رەگەزپەرستەکان) و پارتی مەسیحی و پارتی چەپ و پارتی سەنتەر سەرکەوتنێکی دیاریان بەدەست هێنا.
ژمارەی کورسییەکانی پارتی ڕەگەزپەرستەکان لە ٤٢ کورسییەوە دەبێت بە ٦٢ کورسی.
ژمارەی کورسییەکانی پارتی مەسیحییەکان لە ١٦ کورسییەوە دەبێت بە ٢٣ کورسی.
ژمارەی کورسییەکانی پارتی سەنتەر لە ٢٢ کورسییەوە دەبێت بە ٣١ کورسی.
ژمارەی کورسییەکانی پارتی چەپ لە ٢١ کورسییەوە دەبێت بە ٢٨ کورسی.

٢/ هەردوو پارتی حوکمڕان، واتە پارتی سوسیال دیموکرات و پارتی ژینگە، دابەزینیان بە خۆیانەوە دی.  پارتی سوسیال دیموکرات لە ١١٣ کورسییەوە کەم دەکات بۆ ١٠١ کورسی.
پارتی ژینگە لە ٢٥ کورسییەوە بۆ ١٥ کورسی کەم دەکات.

٣/ پارتی پارێزەران کەم دەکات و ژمارەی کورسییەکانی لە ٨٣ کورسییەوە دەبێت بە ٧٠ کورسی.

٤/ پارتی لیبرال ١٩ کورسییەکەی خۆی دێنێتەوە، واتە نەزیاد دەکات و نەکەم.

٥/ کوتلەی چەپ/سەوز (کە لە پارتی سوسیال دیموکرات و پارتی ژینگە و پارتی چەپ پێکدێت)  ١٤٤ کورسی بەدەست هیناوە. 

٦/ کوتلەی ڕاستڕەو (کە لە پارتی پارێزەران و پارتی لیبرال و پارتی سەنتەر و پارتی مەسیحی پێکدێت) ١٤٣ کورسی بەدەست هێناوە.

 جێی ئاماژەیە  پارتی ڕەگەزبەرستەکان، کە ئێستا ٦٢ کورسییان بەدەست هێناوە، لایەنگری ڕاستڕەوەکانن ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە کوتلەی ڕاستڕەوەکان چەند حەفتەیەکی تر و لە ڕێگای هاوکاری ڕەگزپەرستەکانەوە حوکم بگرێتە دەست.


AM:09:14:10/09/2018