کەرکوک؛ داعش بۆڕییەکی نەوتی تەقاندەوە

ژمارەیەک لە  چەکدارانیی داعش، بۆڕییەکی نەوتیان لە سنووی باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک تەقاندەوە، بە ھۆیەوە دوو کارمەندی ئاگرکوژینەوە برینداربوون.

حامد عوبێدی ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکوک، بە میدیاکانی راگەیاند، دوێنێ یەکشەممە ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش لە ڕێگای بۆمبی چێندراووەوە بۆڕییەکی نەوتیان لە سنووری قەزای دووبز لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک تەقاندەوەو ئاگر لە ناوچەکە و دەورووبەری کەوتووەتەوە.

 ئەفسەرەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ شوێنی روداوەکە بە مەبەستیکۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکە، لەوکاتەدا بۆمبێکی چێندراوی دیکە تەقیوەتەوە و بە ھۆیەوە دوو کارمەندی ئاگرکوژینەوە برینداربوون.


AM:09:20:10/09/2018