نوسەرێکی کورد بە ناوی "به‌ختیار سه‌عید" نیگەرانی خۆی لەبارەی رێگای نێوان کەرکوک - هەولێر دەردەبرێت و داوا دەکات رێگاکە دابخرێت.
به‌ختیار سه‌عید لە میانی نوسینێکیدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات، "تكایه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لك ماندووتر نه‌بیت ریگای كه‌ركوك هه‌ولیر دابخه‌ن".
دەشلێت، "دوێنی عه‌سر كه له هه‌ولیره‌وه به ریگای كه‌ركوك بۆ سلیمانی گه‌راینه‌وه..له هه‌ولیره‌و تا ده‌گاته قه‌ره‌هه‌نجیر 8 بازگه دانرابوو، ته‌نها یه‌كێکیان به‌ده‌ست كورده‌وه بوو ئه‌ویش شیر ئاوای نزیك پردێ".
هەروەها ئەو نوسەرە باس لەوەشدەکات،" ته‌نها له ماوه‌ی 500 مه‌تر 4 بازگه دانراوه له رۆخی پردێ".
ئەو نوسەرە پێی وایە، كورد له‌مه‌شدا زه‌ره‌ری كردووه، عه‌ره‌بكان به ئیسراحه‌ت ده‌چنه هه‌ولیر یه‌ك بازگه‌یه، به‌لامئ یمه به 7 بازگه تیده‌په‌رین تا ده‌گه‌ینه قه‌ره‌هه‌نجیر.
هەروەها دەلێت، هه‌ق وایه ده‌سه‌ته‌لادانی پارتی له هه‌ولیر یا ریگاكه دابخه‌ن، یان ئاگاداری شیعه‌كان بكه‌وه، كه نابیت به‌و جۆره ره‌فتار بكه‌ن، له كاتیكدا مال و مندالم له‌گه‌ل بوو، له دوو بازگه كردمه هه‌راو، وتم ئیوه ئیستیفزای كورد ده‌كه‌ن و، وتم كه ئیوه به‌و شیوه‌یه ده‌بین به‌عسیه‌كانم بیر ده‌كه‌ویته‌وه، پێم وایە گه‌ر منالم له‌گه‌لدا نه‌بووایه، تووشی كیشه‌یان ده‌كردم.
لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا بەختیار سەعید نوسیویەتی، ئاخر چ ره‌وایه به‌و شیوه‌یه كورد باجی تاوان و هه‌له‌كان بدات... پیشنیاز ده‌كه‌م ریگاكه دابحه‌ن شه‌ریڤانه‌تره.... تا سوكایه‌تی نه‌كریت