شاجوانی ئینستاگرام رەخنە لە هەوادارانی دەگرێت

شەبنام بارانی، ئەو خانمەی نازناوی کە شاجوانی ئینستاگرامی وەرگرتووە و لەماوەی رابردوودا گەرایەوە لە هەرێمی کوردستان رەخنە لە هەوادارانی دەگرێت کە بە ئێرانی ناوی دەبەن

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام  شەبنام بارانی نوسیویەتی، "ئەو کەسەی بە کوردی رۆژهەڵات بڵێت ئێرانی خۆی عێراقییە، مەبەستم تەنیا ئەو کەسانەیە، ئێمە هەموو کوردین".

ئەو خانمە، هەرچەندە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام هەمیشە بە بڵاوژردنەوەی وێنەکانی سەرنجی زۆرێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بەلای خۆیدا راکێشاوەو خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لەم ناوچەیە.

شه‌بنام بارانی، تەمەنی 23 ساڵە و له‌ شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ دایكبووه‌، له‌ وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ژی، چه‌ندین جار داوای كاری میدیایی و رێكلامی و فیلمی لێكراوه‌


PM:12:15:10/09/2018