سپی ناوی کاندیدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بلاودەکاتەوە

بڕیارە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان و هەشت کەسیش کاندیدن بۆ ئەوەی ببنە سەرۆکی پەرلەمان.

بە گوێرەی نوسراوێک کە وێنەیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەشت پەرلەمانتار خۆیان کاندید کردووە تا ئەو پۆستە وەربگرن، ئەگەرچی دەبوایە لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا بە گوێرەی یاسا ئەو پۆستە پڕبکرایەتەوە.

هەریەکە لە د.محەمەد تەمیمی، تەڵاڵ زوبەیعی و ئەحمەد عەبدوڵا جبوری و ئوسامە نوجەیفی و محەمەد حەلبوسی و ڕەشید عەزاوی و ئەحمەد عەبدوڵا خەڵەف جبوری و محەمەد خالیدی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کاندید کردووە.

 



PM:03:45:10/09/2018