گەریلا کوژرانی زیاتر لە ٥۰ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

هەپەگە ئاشكرایكرد، كە لەماوەی هەفتەیەكدا ٥٩ سەربازی توركیا لە ئەنجامی چالاكییەكانی گەریلادا كوژراون.

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكان لە ناوچەكانی چەلێ و شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ و ناوچەی جزیر-ی سەر بە شرناخ دژی سەربازانی سوپای تورك بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە: هێزەكانمان زنجیرەیەك چالاكییان لە دژی سوپای تورك ئەنجامدا و كە بەهەموو چالاكییەكانەوە زیاتر لە ٥٩ سەربازی سوپای توركیا كوژراون.



ئه‌م بابه‌ته ‌1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:25:10/09/2018