بزانە جۆری ئەو میوانە چین یارمەتی زیادبوونی کێشی لەش دەدەن


ئەوکەسانەی کێشی لەشیان لاوازە پێویستیان بەزیادبوونی کێشی لەشیانە چونکە لاوازی جەستە مانای ئەوەیە ئەو کەسە پێوێستی بە وزیەکی زیاترە بۆ بەڕێوەبردنی کردارەکانی لەش ، هەندێک جۆری  میوە هەن کەیارمەتی زیادبوونی کێشی لەش دەدەن سەڕای ئەوەی وەک و خواردنی گۆشت پڕۆتینیان تێدا نیە ،بەڵام ئەگەر بێتوو ڕۆژانە بەڕێکوپێکی بیخۆی کێشی لەشت بەشێوەیەکی تەندرووست و ئاسایی زیاد دەکات کە ئەمانەن...

ـ کولەکە: کولە بەجۆری ئەو خۆراکە دادەنرێت یارمەتی زیاد بوونی کێشی لەش دەدات لەبەر ئەوەی کولەکە نیشاستە لەپێکهاتەیدا هەیە ئەمەش دەگۆڕێت بۆ گلوکۆز گلۆزیش دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی چەوری لەشدا، هەروەها زیادبوونی کێش.

ـ پەتاتە: پەتاتە سەڕای ئەوەی خواردنێکی بەسوودو هەرزانە ، یارمەتی  زیادبوونی کێشی لەش دەدات لەبەر ئەوەی نیشاتەو کاربۆهیدرات  لەپێکهاتەیدا هەیە .

ـ چەوەندەر:  چەوەندەر ڕێژەی کۆلسترۆڵ و چەوری زۆر کەمە بەڵام یارمەتی زیادبوونی کێش لەش دەدات لەبەر ئەوەی لەپێکهاتەیدا ڕێژەیەکی باش کالۆری هەیە ئەمەش وادەکات کێشی لەش زیاد ببێت.

ـ  پەتاتەی شیرین: پەتاتەی شیرین هەروەها یەکێکە لەخواردنە نیشاستەییەکان ڕێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە بۆیە کێشی لەش زیاد دەکات.

ـ گەنمەشامی: گەنمە شامی بەیەکێک لەو خۆراکانە دەناسرێت کە ڕێژەیەکی زۆر نیشاستەی تێدایە هەمووشمان دەزانین ئەوخۆراکانەی نیشاستەیان تێدایە یارمەتی زیادبوونی کێشی لەش دەدەن.

ـ بەزالیا: بەزالیا دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ڕیشاڵ وکاربۆهیدرایت بۆیە کێشی لەش زیاد دەکات.


وە :هەـ ف

 ـ سەرچاوە: doctor.ndtv



PM:08:24:10/09/2018