بڕیاره سه‌عات 12ی ئه‌مشه‌و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بە دروشمی " بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز " دەکات و ئەو حیزبەو کاندیدەکانی دەستدەکەن بەهەڵواسینی پۆستەرو لافیتەکانیان و لە میدیاکانیشەوە بانگەشە دەستپێدەکەن.
میدیاکانی پارتی ئاشکرای دەکەن، کە سبه‌ی سێشه‌م 11ی ئهیلوول و هاوكات یه‌كه‌م ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره بۆ لیستی پارتی له هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا ساز ده‌كرێت و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی لیستی پارتی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
بڕیاریشە پارتی هەڵمەتەکەی به وتارێكی سه‌رۆك بارزانی ده‌ست به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و دواتر چالاكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.