لە رۆژانی داهاتوودا پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دادەنریت

یەکێتی و پارتی رێککەوتوون لەسەر دانانی پارێزگایەکی نوێ بۆ کەرکوک و، پارێزگای نوێی کەرکوک کورد دەبێت و بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت.

بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی کەوتووە، پارتی و یەکێتی گرێ کوێرەی پارێزگاری کەرکوکیان کردۆتەوە و لە رۆژانی داهاتوودا پارێزگارێکی کورد کە بەربژێری یەکێتی دەبێت لەو پۆستەدا دادەنرێت.

بەپێی هەندێک زانیاری کەدەست سپی کەوتووە بەربژێری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە، خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و لە بنچینەدا خەڵکی کەرکوک ئەو پۆستەی پێدەدرێت و، لە رۆژانی داهاتوودا رێوشوێنە یاساییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگا و لە حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنی پۆستەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

پێشتر کاندیدی یەکێتی رزگار عەلی بوو بۆ  جێگرتنەوەی د. نەجمەدین کەریم، بەلآم بەهۆی رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ەوە ئەو پرسە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هیچ نەچووە پێشەوە.

لە رۆژانی رابردوو  و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ نێوان پارتی و یەکێتیدا پرسی پارێزگاری کەرکوک بەتەواوی یەکلایی کرایەوە.  



AM:12:05:11/09/2018