خانمە گۆرانیبێژ شنیار تەنیا بە هۆی نەخۆشیەوە
گەیەندرایە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
شنیار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشکرایکرد کە نەخۆشە و بەو هۆیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
شنیار
تەنیا تەمەنی ١٨ ساڵە و خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و چەند گۆرانیەکی لە تۆرە
کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردۆتەوە و بەشداری لە پرۆگرامی کوردئایدڵیشدا کرد، بەڵام
نەیتوانی سەرکەوتوو ببێت.