بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئاشكرایدهكات دووەم گەورەترین کونسوڵخانە لەلایەن وڵاتی چین لە ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.
ھۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، ، بە ماڵپەڕی رهسمی حزبهكهی راگهیاندوه”پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ھیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ھیچ وڵاتێکدا نییە و ھەمو وڵاتێک بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگیی خۆی ھەیەو بە دۆستی ھەرێمی کوردستانی دەزانین.”
بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی”جگە لە دروستکردنی کونسوڵخانەی ئەمەریکا، چینیش بڕیاری داوە کونسوڵخانەیەکی گەورە لە شاری ھەولێر دروست بکات کە دەبێتە دوەم کونسوڵخانەی گەورە لە شاری ھەولێر.”
هۆشیار سیوەیلی دەشڵیت”پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان گەیشتوەتە ئاستێک کە زۆر باشترە لەوەی پێش پرۆسەی ڕیفراندۆم ھەبوەو بەردەوامیش لەھەوڵداین زۆر بەرەو پێشتریش بچێت.”