كراتیكا سینگار، خانمە ئەكتەری بەناوبانگی ھیندی، كە بە كارەكتەری لاكشمیبای لە زنجیرە درامای "شاژنی جانسی" ناوبانگی پەیدا كرد، چەند وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاو كردووەتەوە.
ئەو خانمە ئەكتەرە كە بەشداریی بەشی سێیەمی زنجیرە درامای شاژنی جانسی كردووە و ناوبانگێكی زۆری لە ھیندستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پەیدا كردووە، لەو كاتەوە بەشداریی تەنیا لە یەك زنجیرە درامای دیكەی بە ناوی (ھەلی دووەم)دا كردووە.
بەھۆی بەھێزیی ناوەڕۆكی زنجیرە درامای شاژنی جانسی، دۆبلاژی سەر چەندین زمانی جیاواز كرا، ھەروەھا لە ھەرێمی كوردستانیش بینەرێكی زۆری ھەبوو.
كراتیكا لە ساڵی 1986 لەدایك بووە، لە دەلھی زانكۆی تەواو كردووە، لە كۆمپانیایەكی ڕێكلامیشدا كار دەكات، ساڵی 2014 ھاوسەرگیری كردووە.