مێركڵ هۆشداری دەدات

ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا لەبارەی ڕەوشی ئیدلبەوە هۆشداریدا دەڵێت "بێدەنگ نابین لە ئەگەری هەر هێرشێكی كیمیایی بۆ سەر ئیدلیب لە سوریا ".

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئەیلولی 2018 ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند ئەڵمانیا لە ئەگەری هەر هێرشێكی كیمیایی بۆ سەر ئیدلیب بێدەنگ نابێت ، وتیشی "نابێت هەڵوێستی ئەڵمانیا تەنیا بە قسە بێت و وشەی (نەخێر)ی هەبێت بۆ هەر رووداوێك كە لە جیهاندا روودەدات".

ئەم لێدوانەی مێركڵ دوو رۆژ دوای ئەو لێدوانەی حكومەتی ئەڵمانیا دێت كە رایگەیاند: گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانەكانی دەكات لەسەر بڵاوەپێكردنی سەربازەكانی لە سوریا.



PM:12:49:12/09/2018