بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەوە كاركردن بە سیستمی قیستی سزاكانی هاتوچۆ دەستپێدەكاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" هاتووە، هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەوە سەردانی هاتوچۆی هەولێر بكەنەوە بۆ بەقیستكردنی سزاكانی سەریان.
ئەوەش دوای ئەوەی دێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەهۆی كیشەیەكی تەكنیكی لە سێرڤەری هاتوچۆی هەولێر كاركردن بە سیستمەكە ڕاگیرا.