تیڤێز جیاوازی میسی و رۆناڵدۆ دەکات


کارلۆس تیڤێزی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هاوڕێی پێشووی رۆناڵدۆ و میسی لە یانەی مانچستەریونایتد و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، باس لە میسی و رۆناڵدۆ دەکات وجیاوازی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە دەکات.
سەرەتا تیڤێز لە سەر میسی دەڵێت" ئەو یاریزانێکە تواناکانی سروشتیەو بە راهێنان و مەشق کردن بەدەستی نەهێناوە، بەڵام رۆناڵدۆ یاریزانێکە بە مەشق و راهێنان  ئەو هێزەی بەدەستهێناوەو هەردو یاریزانە دوو یاریزانی لێهاتوو جیاوازن لە جیهانی تۆپی پێدا.
پاشان دەڵێ رۆناڵدۆ هەمیشە سەردانی هۆڵەکانی لەشڕێکی دەکات و مەشق وراهێنان دەکات، بەڵام بە پێچەوانەوە میسی قەت ئەوە ناکات وگرنگی بە لایەنی جەستەیی خۆی نادات بە پێچەوانەی رۆناڵدۆوە.



PM:06:55:12/09/2018