ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، حەیدەر عەبادی تاکە کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.
لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی نەسر ئاماژە بەوەدەکات، پرۆژەی نەسر پرۆژەی رزگارکردنی وڵاتە، بۆ ئەوەی عێراق بەھۆی سیاسەتی دەوڵەتانی ھەرێمیيەوە زیانی پێنەگات.
دەشڵێت ھاوپەیمانی نەسرھەڵگری دید و پرۆژەیەکی چاکسازيی و گەشەپێدان و خزمەتگوزارییە کە دەتوانێت وڵات بخاتەسەر سکەی ئاراميی و گەشەکردنەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاوپەیمانی نەسر د.حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئێستاع عێراقی بە تاکە کاندیدی لیستەکەی داناوە بۆ سەرۆکایەتی وەزیران، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە "عەبادی سەرکەوتوو بووە لە شەرِ و ئاشتيی و ئابوورییدا وتوانیویەتی خزمەتگوزارییەکان بەدەستبھێنێت و ئاراميی بەرقەرار بکات و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بپارێزرێت".
هاوپەیمانی نەسر لە کۆتایی بەیانامەیەکدا، داواشی لە کۆی ھێزە سیاسییەکان کردوە، کە لەسەر پرۆژەیەکی نیشتیمانيی دوور لە پشکپشکێنە و سیاسەتە دابەیشکارییە ھەرێمایەتیەکان کۆببنەوە.