تەندروستی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات

لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات هۆشیار بن لە کاتی کڕینی خۆراکدا و بەوردی سەیری بەروارەکەی بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، لەكاتی هەڵمەتەكانی پشكنین و بەدواداچووندا لەلایەن لیژنەكانیانەوە لەناو یەكێك لە فڕنەكانی دروستكردنی سەمووندا مارمێلكەیان بینیوە وێنەی تۆماركردوە.

ئەوەش هاتووە، هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگاداردەكەینەوە، كە لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەكی تەندروستیدا پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بكەن، ( 07706036767 ) لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

 تەندروستی سلێمانی بە پێویستی دەزانێت هاوڵاتی هۆشیار بێت لەوەی ئەگەر لە فرۆشگایەك دەبە و بوتلی ئاویان لەبەر تیشكی خۆردا بینی لیژنەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە، چونكە بەهۆی كارلێكی تیشكی خۆر و هەواوە و ئاوی ناو دەبەكە ژەهراوی دەبێت و هۆكاریشە بۆ شێرپەنجەیە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەگەر هەر خۆراكێكیشان كڕی دوای سەیركردنی بەروارەكەی بە وردی پشكنین بكە بۆ (تام و ‌بۆن و ڕەنگ و پێكهاتەكەی) ئەگەر نائاسایی بوو ئاگادارمان بكەنەوە.


PM:11:24:12/09/2018