کالیفۆرنیا... لە رووداوێکی تەقەکردندا شەش کەس کوژران

لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا چەکدارێک هەڵی کوتایە سەر کۆمپانیایەکی گواستنەوە، لە ئەنجامدا شەش کەس کوژران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئەیلول، میدیاکانی ئەمریکا لەزاری پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڵاویانکردەوە، چەکدارێکی نەناسراو هەڵیکوتاوەتەسەر کۆمپانیایەکی گواستنەوە لە شاری باکێرسفیڵدی  ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەنجامدا پێنج کەسی کوشتووە کە ژنیشیان تێدایە.

هەروەها باس لەوەشكراوە، چەکدارەکە بەر لەوەی ئەوەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر بکرێت، خۆیشی کوشتووە.

میدیاانی کالیفۆرنیا ئاماژە بەوەدەکەن، تا ئێستا ناسنامەی تەقەکەرەکەو هۆکاری پشت رووداوەکە بە نەزانراوی ماوەتەوە.




AM:09:17:13/09/2018