پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ٢٣ تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە تاوانی ئەنجامدانی دزی کردن لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردودا ٢٣ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە ، لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا ٢٣ کەسیان دەستگیرکردووەم کە دوانیان ژن بوون پارەیان لە جانتای ژنان لە ناو بازاردا دزیوە.

ئەوەش هاتووە، شەش لە تۆمەتبارەکان دزییان لە ماڵان کردبوو و، هەروەها سێ لە تۆمەتبارەکانیش مۆبایلیان دزیبوو لەگەڵ بەکارهێنانی مۆبایلی دزراو.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركران یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دۆلاری ساختەی پێبووە و تۆمەتبارێکی دیکەش دزی لە ناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کردبوو، هاوکات پێنج تۆمەتباریش دەستگیركران كە هەستابوون بە دزیكردنی جۆراوجۆر.


PM:12:02:13/09/2018