مستەفا مەولودی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەسەر بۆردومانی بارەگاکانیان لە کۆیە وەڵامی حکومەتی هەرێم دەداتەوەو دەڵێت " هیچ وەفدێکی حوکمی یا حیزبی لەهەرێمی کوردستان سەردانی نەکردوین یاخود پەیامیان بۆ نەناردوین بڵێن ئێران بەنیازی گورزی کوشندەیە بۆ سەرتان".
لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، مستەفای مەولودی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی وتەکانی نازم دەباغ نوێنەری حوکمەتی هەرێمی کوردستان لە شاری تاران دەداتەوە و دەڵێت" لەساڵی (2018) هیچ وەفدێکی حوکمی یا حیزبی لەهەرێمی کوردستان سەردانی نەکردوین یاخود پەیامیان بۆ نەناردوین بڵێن ئێران بەنیازی گورزی کوشندەیە بۆ سەرتان"،
سکرتێری حیزبی دیومکرات دەشڵێت " لەگەڵ ئەوەشدا ئێران بونی تەواوی لەناوچەکە هەیە چەندین هۆکار هەیە کەزانیبێتی ئێـمە کۆبونەوەیەکی واگرنگمان هەیە،لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنە لەخۆمان دەگرین کە دەبوو ئەوە بزانین و زیاتر ئاگاداربین، بەڵام دەبێت دانیشتنی حیزبی بکەین لێکۆڵینەوە بکەین، تا بزانین هەڵە و کەموکوڕی خۆمان لەکوێدا بووە؟ چونکە من ناڵێم ئێـە بێ عەیب بوین، هاوکات مەولودی ڕەخنە لەکۆتا بەشی بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت" وەک ئەوە وابوو ئێـمە هەڵەیەکمان کردبێت لەکاتێکدا ئێران تاوانی بەرامبەر کردوین.، هەروەها دەشڵێت" ئێران هەوڵدەدات جاسوس لەناو هەموو شوینیک دانێ بۆیە سەیر نیە لەناو حیزبەکانیشدا هەیبێت بەڵام ئەوە پێویستی بەدانیشتن و لێکۆڵینەوەی حیزبی هەیە."
مستەفا مەولودی سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە حیزبەکەی زۆرترین زیانی گیانی و مادی بەرکەوت خۆی یەکێک بوو لەبریندارەکانی هێرشە موشەکیەکەی ئێران بۆ سەر بنکەو بارەگاکانیان لەقەزای کۆیە، ئەو دەڵێت" لەگەڵ ئەوەی ئێران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌ناوچه‌كه و عیراق ئاماده‌یی هه‌یه، بۆ وه‌رگرتنی زانیاریش له‌سه‌ر ئێمه ئەوان به هۆکاری ئاماده‌ییان له‌ناوچه‌كه، بونی ده‌زگای جاسوسی هه‌روه‌ها سود وه‌رگرتن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه وەرگرتووه كه ئێمه له‌و ڕۆژه‌دا كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا دەبێت ئێمه دابنیشین لێكۆڵینەوه له‌وە بكه‌ین ئێران چۆن زانی له ڕۆژی شه‌مه ئێمه كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا گرنگمان هه‌یه؟"
سەبارەت بە لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی لەسەر ئیوەی زانیاری‌یان لەناو حیزبە کوردییەکانەوە پێدەگات" مسته‌فای مه‌ولودی له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا ئێران به‌هه‌موو ڕێگایه‌ك هه‌وڵده‌دات جاسوس له‌هه‌موو شوێنه‌كان دابنێت، توانایەكی فراوانی له‌و ڕوه‌وه هه‌یە ڕه‌نگ له‌ناو حیزبه‌كانیشدا سیخوڕی هه‌بێت، به‌ڵام قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی ئێران بۆ ئه‌وه‌یه كه حیزبه كوردییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر به‌گومان بكات و دوبه‌ره‌كی بنێته‌وه ده‌بێت ئێمه زۆر ئاگاداری ئەو مەبەستەی ئێران بین."
له‌هێرش موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گای حیزبی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای كۆیه جگە لەچیندین قوربانی تر نۆ سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزب گیانیان له‌ده‌ستدا كه سیانیان ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه( حیزبی دیموکراتی کوردستان) بوون.
مه‌ولودی وتی" ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه ئێران هێرشی واده‌كات و سه‌ركرده‌ی ئێمه له‌ناو ده‌بات" هاوكات مستەفا مەولودی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه ئه‌وانیش ڕه‌خنه‌یان له‌خۆیان هه‌یه له‌و ڕوه‌وه وتی" ده‌بێت ئێمه ڕه‌خنه له‌خۆمان بگرین كه ئێمه دوژمنێكی وه‌ك ئێرانمان هه‌یه بۆچی كۆبونه‌وه‌یه‌كی وا فراوان ده‌كه‌ین؟ یا بۆچی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه هه‌ندێك ئاڵوگۆڕی زانیاری ده‌كه‌ین؟ بۆیه پێویسته زیاتر ئاگاداربین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌ناوچه‌یه‌كی بچوكین توانا‌مان سنورداره له‌به‌رامبه‌ردا دوژمنه‌كه‌مان توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه نابێت زۆر خۆمان سه‌ر كۆنه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه بڵێم ئێمه‌ش عه‌یبمان نه‌بووه زۆر ئاساییه ڕه‌خنه‌ش له‌خۆمان بگرین، وه‌ك وتم ئێمه ده‌بێت دابنیشین و بزانین هه‌ڵه و كه‌موكوڕی خۆمان له‌كوێدابووه؟ ئایا"خوانه‌خواسته" كه‌سێك لەناو ئێمه‌دا هه‌بوه كه‌مته‌رخه‌م یا هه‌ر ڕوویه‌كی تر؟ ئه‌و كات وه‌ك حیزب به‌دواداچوون و كاری خۆمان بكه‌ین."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و ڕوداوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حیزبه كوردییه ئێرانیه‌كان بیر له‌یه‌كگرتن و كاری هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه؟ سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان وتی" ئێمه ده‌مێكه هه‌ستمان به‌و كه‌موكوڕیی و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی خۆمان كردووه ئه‌م كاره‌ساته‌ش وا پێویست ده‌كات كه هەموو لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه دابنیشین و بیر له‌كاری هاوبه‌ش بكه‌ینه‌وه."
دەرباره‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن ئێران گورزی دیكه‌یان لێ بوه‌شێنێت؟ مه‌ولودی وتی"هه‌تا خه‌باتی كوردان به‌رده‌وام بێت، به‌دوری نازانم ئێران چۆن له‌ڕابردوو چه‌ندین جار هێرشی كردۆته سه‌رمان ئه‌مجاره‌ش دوباره‌ی بكاته‌وه چ بۆ سه‌ر حیزبی دیموكراتی كوردستان چ بۆ سه‌ر حیزبه كوردییه‌كانی تر، به‌ڵام ئێمه كۆڵ ناده‌ین له‌خه‌بت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان."
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی دیارنه‌مانی چه‌ند ئه‌ندامێكی حیزبی دیموكراتی كوردستان له‌دوای ڕوداوه‌كه؟ سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان وتی" نه پێش ڕووداوه‌كه نه‌دوای ڕووداوه‌كه هیچ كه‌سمان وازی له‌پێشمه‌رگایه‌تی نه‌هێناوه كه‌سیش وون نه‌بووه، ته‌نها دوو پشمه‌رگه‌مان دیارنه‌مابوون ئه‌ویش ده‌ركه‌وت كه‌وتونه‌ته ژێر داروپه‌ردوی بینا ڕوخاوه‌كه و شه‌هید ببون، بۆیە ئێستا شه‌هیده‌كانمان دیاره وه كه‌سیشمان نه وون بووه نه وازی له‌پێشمه‌رگایه‌تی هێناوه."
مسته‌فای مه‌ولودی ستایشی هه‌ڵوێستی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی نه‌خۆشخانه‌كان و كارمه‌ندهكانی ته‌ندروستی كرد بۆ برینداره‌كانیان و وتی" هه‌ڵوێستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و نه‌خۆشخانه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لایه‌نه‌كان بێ وێنه بوو."
مه‌ولودی له‌باره‌ی به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشه‌وه وتی" له‌به‌یانی حكومه‌تی هه‌رێمدا زۆرتر وا ده‌خوێنرایه‌وه كه ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كمان كردبێت له‌حاڵێكدا ئێران تاوانی به‌رامبه‌ر كردوین، من پێم وایه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت گله‌ییه‌ك بكه‌م ده‌بوو له‌و به‌یاننه‌دا بوترێت، ئێران مافی نیه سنور و سه‌روه‌ری عیراق ببه‌زێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌حكومیان كردووه پێمان باشبووه به‌ڵام جۆری به‌یاننه‌كه دڵخۆشکەر نەبوو، وە ئه‌وه‌ی كه‌ده‌ڵێن نابێت ئه‌منیه‌تی ئێران بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه ئه‌وا وه‌ك حیزبی دیموكرات ده‌ڵێم حه‌زده‌كه‌م ده‌ستنیشانی بكه‌ن له‌كام خاڵدا و له‌كوێدا ئێمه ئه‌منیه‌تی ئێرانمان له‌ناو خاكی عیراقه‌وه خستۆته مه‌ترسیه‌وه؟!"
له‌دوا به‌شی قسه‌كانیدا مسته‌فای مه‌ولودی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه" ئه‌وان له باره‌گاكانیان له‌كۆیه ده‌مێننه‌وه به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی نوێ و جیاواز ده‌كه‌ن بۆ خۆ پاراستنی زیاتریییان له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن."