گەریلا لە دوو قۆڵەوە چالاکی ئەنجامدا

گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار لەشرناخ لە دوو قۆڵەوە لەدژی سوپای توركیا چالاكییان ئەنجامدا و گورزی توندیان لە سوپا داوە.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان لە شرناخ بڵاوكردەوە و ئەنجامەكانی خستەڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو دوێنێ لە ناوچەی كاتۆ مارینۆشی سەربە ئێلكی شرناخ لەدژی سوپای تورك چالاكییان ئەنجامدا، ئەو چالاكییە سەركەوتووانە لە دوو قۆڵەوە ئەنجامدرا و لە ئەنجامی دا گورزی توند لە پێگەكانی سوپای تورك درا، بەڵام سەربازی دوژمن كوژران و برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، كە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی گەریلاكان بەردەوام بۆردوومان دەكرێن و ڕاگەیەندراوە: دوێنێ كاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەك بۆ ٠٥:٣٠ خولەكی ئێوارە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورك گەلیی بۆتێ سەربە قەندیل و گردی شەهید عەگید و ناوچەی كونیشكای سەربە دەڤەری زاپیان بۆردوومان كرد.



PM:04:24:13/09/2018