بەیڵ بووە باشترین یاریزان


ئەمڕۆ گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دیاریکراو خەڵاتی ماهوی پێدرا.
بەیڵ لەگەڵ یانەکەیدا لە مانگی هەشت ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردو توانی لە ٤ یاریدا ٣ گۆڵ بکات و ٢ گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکرد.
خەڵاتی ماهو لە لایەن رۆژنامەی مارکاوە مانگانە بە باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا دەدرێت.


PM:06:47:13/09/2018