مەترسیەکانی بەکارهێنانی سناپ چات لەسەر تەندرووستی ئاشکرا کرا



 لەمڕۆدا زۆرێک لەخەڵکی بەتایبەت گەنجان فیلتەرەکانی سناپ بەکار دەهێنن بۆ وێنەی سێڵڤی و کات بەسەربردن لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانیان ، بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوەش بن بەکارهێنانی سناپ چات چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندووستی هەیە.
 لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا لە وڵاتی بەریتانیا کە لەسەر ۱٫٥۰۰ کەس ئەنجام داراوە ئەوەیان ئاشکرا کرد بەکارهێنانی بەرنامە ی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندرووستی بەجێ دەهێڵێت هەروەها هۆکاری سەرەکییە بەتووشبوون بەخەمۆکی و  گۆشەگیری ، و پەکووتنی جەستە،  لەلێکۆڵینەوەکانەدا باسیش لەوەکراوە ئەوکەسانەی ئەم بەرنامە بەکار دەهێنن وایان لێدێت لەخۆیان ڕازی نەبن و هەست بەکەمو کوڕی بکەن لەجەستەیاندا .
 هەروەک ئاشکراش کراوە بێتاقەتی وخەمۆکی ، گۆشەگیری ، هەندێکن لەونەخۆشینانەی زیاتر لەخواردنی جگەرەو کحول زیان بەتەندرووستی دەگەیەنێت.


وە : هە ف

سەرچاوە:  /knect365.com



PM:07:58:13/09/2018