ریاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی خولی پرتوگالی بگوازێتەوە
بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت یاریزانێکی خولی یانەکانی پرتوگال بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی و پێشتریش راهێنەر لۆپتیگی مەشقی بەو یاریزانە داوە.
ئەمرۆ رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بە یاریزانی هەڵبژاردەی مەکسیک و یانەی پۆرتۆی پرتوگالی هیکتۆر هێرێرا دەدات و لۆپتیگی راهێنەری ریاڵ مەدریدیش چاوی بەو یاریزانە کردووەو قسەی لەگەڵ کردووە لەسەر پەیوەندیکردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە.
یانەکە پلانی ئەوەی داناوە ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوو بگوازێتەوە، چونکە گرێبەستی کۆتایی دێت و ئەوکاتیش بێبەرامبەر ریاڵ مەدرید دەتوانێت بیبات.
PM:11:10:13/09/2018