گواردیۆلا دەیەوێت بۆ بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە
راهێنەری پێشووتریی یانەی بەرشەلۆنە پیپ گواردیۆلا، پەیامێک ئاڕاستەی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و دەیەوێت بۆ کاری راهێنەرایەتی بگەڕێتەوە بۆ ئەو یانەیە.
گواردیۆلا دەڵێت دەمەوێت لەو یانەیە کۆتایی بە پیشەکەم بێنم کە دەستمپێکردووە، من لە کۆتایی پیشەکەمدا لەگەڵ یاریزانە لاوەکان کاردەکەم، هیواداریشم لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بێت.
گواردیۆلا پێشتر لە یەک وەرزدا توانی ٦ نازناو بۆ یانەی بەرشەلۆنە بباتەوەو مێژوو لەو یانەیە بنوسێتەوە.
PM:11:58:13/09/2018