تاوەرێکی کارەبا تەقێندرایەوە

چەکدارانی داعش ئەمشەو تاوەرێکی کارەبایان لە گوندی مەحمودییەی سەر بەناحیەی عەباسیە تەقاندوە و بەو ھۆیەشەوە کارەبا لە قەزای حەویجە و گوندەکانی دەوروبەری بردرا.

بەرێوبەرایەتی کارەبای کەرکوک ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش تاوەرێکی کارەبایان لە گوندی مەحمودییەی سەر بە ناحیەی عەباسيە تەقاندوەتەوە کە کەوتوەتە سنوری قەزای حەویجە و ئەو تاوەرەش کارەبای دابەشکردوە بەسەر حەویجە و ناوچەکانی دەوربەری.

بەگوێرەی زانیاریەکا بەھۆی تەقاندنەوەی ئەو تاوەرە گەورەیەوە قەزای حەویجە و گوندەکانی دەوروبەری بێ کارەبا دەبن تا ئەو کاتەی تیمەکانی کارەبا چاکی دەکەنەوە.

ئەوە یەکەمجار نیە چەکدارانی داعش تاوەرەکانی کارەبا لە سنوری حەویجە و دەروبەری بکەنە ئامانج و لەماوەی رابردودا چەند جارێک ئەو تاوەرانەیان تەقاندوەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:49:14/09/2018