میحوەری وەتەنی کاندیدی بۆ سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد

میحوەری وەتەنی  کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق یەکلاکردەوە.

وتەبێژی فەرمی  میحوەری وەتەنی ڕایگەیاند،ھاوپەیامانێتیەکەیان کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان یەکلاکردوەتەوە کە محەمەد حەلبوسییە.

لەیس ئەلدلێمی ئاماژەی بەوەشکرد،حەلبوسی تاکە کاندیدی ھاوپەیمانێتییەکەیانە و ژمارەیەکى زۆر پەرلەمانتار پشتگیرییان دەکەن.

ئەلدلێمی ئەوەشی خستەروو، کاتژمێر ٤ی ئەم ئێوارە لە ئوتێل رەشید بە ئامادەبوونی ھەموو پەرلەمانتاران بە فەرمی محەمەد حەلبوسی وەک تاکە کاندیدی میحوەری وەتەنی ڕادەگەیەنن.

پێشتر ٩ کەس لە ناو پێکھاتەی ھێزە سوننەکاندا خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی خولی چوارەمی پەرلەمان کاندید کردبوو.

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا پۆستی ھەردوو جێگرەکەی سەرۆکی پەرلەمان لە لایەن کورد و شیعەوە دیاری نەکراون.

بەپێی عورفی سیاسی باو لە عێراق پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار پشکی کوردە و سەرۆک وەزیران بۆ پێکھاتەی شیعەیە و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بۆ سووننەکانە.



AM:10:47:14/09/2018