بەوێنە...خوشکەکەی کارداشیان سەرنجڕاکێش دەرکەوت

کایلی جێنەر خووشکە بچووکی کیم کاردشیان وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردوەتەوە کە بە جوانییەکەی هەوادارانی شەیدای خۆی کردووە.

کایلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لەئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی جیاواز دەرکەوتووە، ئەو خانمە لەنێو هەوادارانیدا بەوە ناوزەد دەکرێتەوە کە خەریکە جێگای کیم کاردشیان خانمی یەکەم دەگرێتەوە.

بە بڵاو کردنەووەی ئەم وێنەیەش وەک هەمیشە کەیلی یەک ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیای ئینستگرام وەرگرت

کایلی کە کۆتایی ساڵی پار یەکەم منداڵی بوو، هەوادارانی زۆر بەوە سەرسامن کە لەماوەیەکی کەمدا رێکوپیکی و باریکی جەستەیی بۆ گەڕاوەتەوەو جوانی لەشولاری بۆتە جێگای سەرنجی هەوادارانی.

کایلی خوشکە بچوکی " کیم"ە و لەدایکبووی لوس ئەنجلسە ساڵێ ١٩٩٧ و ٢١ ساڵە، بەرزی ١٦٨ سم، کێشی ٥٨ کیلۆیە، هاوڕێی ترافیس سکوتەو مناڵێکیان هەیە.

کایلی نمایشکاری مۆدەیە، هەروەها ئەکتەر و نوسەرو دیزاینەری جلوبەرگ و سەرمایەدارە.



PM:12:46:14/09/2018