وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دابه‌شده‌كات، و دواتر موچەی ئەو وەزارەتانەی ماویشن تا کۆتایی مانگ دابەش دەکرێت، بەڵام بەهۆی نە ناردنی پارەکەی بەغداوە کەمێک بە خاوی مووچە دابەش دەکرێت.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە:"گه‌رچی ده‌بوایه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا موچه‌كانیان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت دواخرا بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 16ی ئەیلول".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وامده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه له هه‌فته‌ی داهاتوودا جگه له موچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت موچه‌ی چ وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌شده‌كرێت".